هاوپه‌یمانى بنیاتنان ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى رانه‌سپاردنى عێدانى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الخميس 26 كانون أول 2019 - 22:22

هاوپه‌یمانى بنیاتنان ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى رانه‌سپاردنى عێدانى بڵاوده‌كاته‌وه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى بنیاتنان هه‌ر بیانو وپێشێلكردنى ده‌ستوور ڕه‌تكرده‌وه‌ وئاماژه‌ى دا رانه‌سپاردنى سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێ ڕێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان ئه‌نجامه‌كانى پێچه‌وانه‌ى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران ده‌بێت.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:هاوپه‌یمانى بنیاتنان له‌یه‌ك رۆژى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى ساڵى 2018 هه‌وڵى پاراستنى سازانى داوه‌ بۆ پاراستنى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى ورێگاگرتن له‌روودانى قه‌یران وگرفته‌كان كه‌كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر خۆشییه‌ گه‌وره‌كه‌ى عێراقییه‌كان به‌سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ ئه‌م سازانه‌ ده‌ستبه‌ردارى شایسته‌كانى خۆمان بووین له‌گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى نوینه‌رایه‌تى له‌رووى ژماره‌وه‌ كه‌له‌دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ له‌به‌روارى 16-9-2018 جێگیر وتۆمارمانكرد وبه‌ئاڕاسته‌ى كاندیدكردنى به‌رێز عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سائیرون چووین وبه‌ره‌زامه‌ندى فراكسیۆنه‌كانى تر بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ،له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش هه‌وڵى پاراستنى هه‌مان میكانزمان دا له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.
وتیشى"سه‌رۆك كۆمار سیاسه‌تى كات كووشتن په‌یڕه‌و ده‌كات وپه‌یام بۆ ئه‌م لایه‌ن وئه‌و لایه‌ن ڕه‌وانه‌ ده‌كات وپابه‌ند نه‌بوون به‌واده‌ ده‌ستوورییه‌كان وایكردووه‌ به‌ڵگه‌ى پێویست پێشكه‌ش بكه‌ین كه‌جێ دڵنه‌واییه‌ كه‌ئێمه‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى نوێنه‌رایه‌تیین له‌رووى ژماره‌وه‌ وپه‌یڕه‌ومان كرد له‌پێشكه‌شكردنى باڵێوراومان بۆ سه‌رۆك كۆمار كه‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڵێنى دا به‌راسپاردنى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
به‌ڵام سه‌رسامبووین به‌سووربوونى سه‌رۆك كۆمار به‌پێشێلكردنى ده‌ستوور ورانه‌سپاردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن به‌بیانووى ره‌تكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نى سیاسییه‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رله‌نوێ پابه‌ندبوونى ته‌واوى خۆى به‌رێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى جه‌ختى له‌سه‌ركردووه‌ وبه‌ته‌واوه‌تى هه‌ر بیانوو وپێشێلكردنى ده‌ستوورى ره‌تكرده‌وه‌"،ئاماژه‌یشى دا "پێشێلكردنى ده‌ستوور له‌لایه‌ن لایه‌نێك كه‌ده‌بوایه‌ پارێزبه‌ندى ده‌ستوور بێت ئه‌مه‌یش وڵات به‌ره‌و پشێوى ده‌بات وته‌نها خزمه‌تى لایه‌نى ده‌ره‌كى ده‌كات كه‌ ده‌یه‌وێت شه‌ڕ و ئاژاوه‌ له‌عێراقدا به‌رده‌وامی هه‌بێت و سیاسه‌تی خۆی بكاته‌ ئه‌مری واقع و ده‌ستێوه‌ردان له‌دامه‌زراوه‌ ده‌ستوریه‌كاندا بكات".
ئەوەشی خستەڕو، "پێشێلكردنی ده‌ستور و ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داخوازی خۆپیشانده‌ران یه‌كناگرێته‌وه‌، سورین له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق و ئه‌له‌ویه‌تی كاره‌كانیشیان خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ده‌بێت".
هاوپه‌یمانی بنیاتنان هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م به‌پێشێلكردنی ده‌ستور ناوده‌بات و ده‌شڵێت، "له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی ده‌ستور و پێشێلكردنی سوێندخواردنه‌كه‌ی، ده‌بێت په‌رله‌مان ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر بگرێته‌به‌ر".