"اه‌ع"هه‌ڵوێستى ئه‌منى له‌پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست وباشوور بڵاوده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 25 كانون أول 2019 - 11:01

"اه‌ع"هه‌ڵوێستى ئه‌منى له‌پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست وباشوور بڵاوده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
په‌یامنێرانى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایانگه‌یاند خۆپیشاندانه‌ ئاشتیخوازه‌كان له‌پارێزگاكانى باشوور به‌رده‌وامى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى هه‌ندێ رێگا وپرده‌ سه‌ره‌كییه‌كان.
به‌پێ په‌یامنێرى (اه‌ع)"له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى ئارامه‌ وجموجۆڵى هاتوچۆ وئۆتۆمبیله‌كان ئاسایی بۆته‌وه‌وهیچ دابرانێك له‌شه‌قامه‌ به‌رزه‌پرد وچوار ریانه‌كانى نێو پارێزگاكه‌ نییه‌".
هه‌روه‌ها له‌پارێزگاى زیقار سه‌رجه‌م پرد ورێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ چگه‌ له‌پردى زه‌یتون له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وكشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و گۆڕه‌پانى حه‌بووبى .
كه‌چى له‌پارێزگاى بابل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌دواى ڕاگه‌یاندنى پشووى فه‌رمى له‌لایه‌ن جێگرى دووه‌مى پارێزگاره‌وه‌ وه‌كو پاڵپشتییه‌ك له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانى نیشتمانى شه‌قامه‌كانى حیلله‌ له‌به‌ره‌ به‌یانه‌وه‌ ئارامییه‌كى به‌رچاو به‌خۆوه‌ بینى به‌بێ هیچ دابڕانێك له‌رێگاوبانه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌"،
له‌پارێزگاى واست دواى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ودوورخستنه‌وه‌ى پارێزگار رێگا وپرده‌كانى كرانه‌وه‌ ،وتیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ شاره‌وانى گشتى ئاگرى تایه‌ سووتاندنیان كپ كرد وجێگاكانیان پاككرده‌وه‌.
په‌یامنێرى(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌"ڕه‌وشى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز سه‌قامگیره‌ له‌رووى ئه‌منییه‌وه‌ وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان بڵاوه‌یانپێكراوه‌ وجموجۆڵى ئۆتۆمبیله‌كان ئاسایی بۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى پرده‌كان،ئاماژه‌یشى دا "پردى ئسكان هێشتا داخراوه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌.
پارێزگاى به‌سڕه‌یش ئه‌مڕۆ جموجۆڵى هاوڵاتیان وئۆتۆمبیله‌كان ئاسایی بۆته‌وه‌ وره‌وشى ئه‌منى سه‌قامگیره‌ وزۆربه‌ى رێگا سه‌ره‌كییه‌ داخراوه‌كان له‌دوێنى شه‌وه‌وه‌ كرانه‌وه‌ كه‌بریتیین له‌چوارریانى تجارى وشه‌قامى به‌غدا،چگه‌ له‌رێگاى سه‌ره‌كى به‌ئاڕاسته‌ى كێڵگه‌ى مه‌جنوون كه‌له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ داخراون وكۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌و كێڵگه‌یه‌ن وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ داخستنى رێگاى رومێله‌.