سعودیه‌: بەتاوانی کوشتنی خاشقچی فەرمانی لەسێدارەدان بۆ پێنج تاوانبار دەرچوو

  • 23-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    داواکاری گشتی سعودیە رایگەیاند، بەتاوانی تێوەگلان لە کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی سعودی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ،  فەرمانی لەسێدارەدان بۆ پێنج کەس دەرکرا .
    داواکاری گشتی سعودیە فەرمانی دادگای باڵای سعودیەی خوێندەوە کە تیایدا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ پێنج تاوانبار دەرکرابو، کە تێوەگلاون لە کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی سعودی کە لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەنبوڵ کوژرا.هه‌روه‌ها باسی لەوەشکردوە، سعود ئەلقەحتانی، راوێژکاری شاهانەی پێشوی سعودیە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە، بەڵام تۆمەتەکەی بەسەردا ساغنەبوەتەوە و لەئێستادا ئازادکراوە.