پۆلیسى دیاله‌ بۆاه‌ع:ڕه‌وشى مخێسه‌ ئارامه‌

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 21:41

پۆلیسى دیاله‌ بۆاه‌ع:ڕه‌وشى مخێسه‌ ئارامه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع 
 
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى دیاله‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ڕه‌وشى ئه‌منى كه‌رتى مخێسه‌ (23م له‌باكوورى رۆژهه‌ڵاتى به‌عقووبه‌)ئارامه‌ دواى گه‌یشتنى فیرقه‌ى زریپۆش له‌به‌غداوه‌ بۆ شارۆچكه‌ى ئه‌بى سێدا ،دواى ئه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش په‌لامارى كارمه‌ندانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان دا .
عه‌قید نیهاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌رێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى دیاله‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند"له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى بڕیاردرا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵى كه‌رتى مخێسه‌ بكه‌ن دواى گه‌یشتنى هێزێكى ئه‌منى زڕیپۆش له‌به‌غداوه‌".
حه‌سه‌ن وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كاریان كردووه‌ له‌سه‌ر دیاریكردنى ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كان كه‌تیرۆرستانى داعش تیایدا چالاك ده‌بن ،له‌میان سنوورى پارێزگاكه‌ وه‌كو كه‌رتى"ندا وچیاى حه‌مرین وناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى میقدادیه‌ ومه‌نسوورییه‌ى جه‌به‌ل "تاده‌گاته‌ ئه‌و رووداوه‌ى كه‌رتى مخێسه‌ ".