فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا بۆاه‌ع:كارده‌كه‌ین بۆ ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى داعش له‌رێگاى سنووره‌وه‌

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 18:55

فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا بۆاه‌ع:كارده‌كه‌ین بۆ ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى داعش له‌رێگاى سنووره‌وه‌

 

 
نه‌ینه‌وا-اه‌ع
 
لیوا روكن نۆمان زۆبه‌عى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ ڕاگه‌یاند ،یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ پاراستنى ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌مه‌به‌ستى ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى تیرۆرستانى داعش.
زۆبه‌عى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و،ناوچه‌كانى باشوورى حه‌زه‌ر وبه‌عاج وشار وشارۆچكه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌مه‌به‌ستى بنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر له‌هه‌ر شوێنێك بێت،پرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌وه‌ ده‌ستپێكرد به‌هاوكارى نێوان هه‌ردوو لیواى 43و24سه‌ر به‌سوپاى عێراقى وهه‌ردوو لیواى 25و44ى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى".
وتیشى "یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانى سنوور به‌درێژایی كات كار ده‌كات بۆ پاراستنى ناوچه‌ سنوورییه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى تیرۆرستانى داعش".