ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ورده‌كارییه‌كانى دۆزینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو له‌رۆژئاواى ئه‌نبار ده‌خاته‌ڕوو

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 10:45

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ورده‌كارییه‌كانى دۆزینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو له‌رۆژئاواى ئه‌نبار ده‌خاته‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع 
 
سێ سه‌رباز له‌نێویشیاندا ئه‌فسه‌رێك له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌رۆژئاواى پارێزگاى ئه‌نبار شه‌هید وبرینداربوون.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌  ڕایگه‌یاند "له‌میان شانه‌كانى چاودێرى مه‌یدانى بۆ ئۆتۆمبێله‌ گوماناوییه‌كان وله‌كاتى تێپه‌ربوونى یه‌كێك له‌مه‌فره‌زه‌كان له‌سه‌ر رێگاى  T1 -دووڕیانى قائیم،تێبینى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى كه‌یا كراو كه‌ له‌لایه‌كى رێگاكه‌وه‌ راوه‌ستابوو وله‌كاتى پشكنینى ته‌قیوه‌ته‌وه‌".
 
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ "دوو جه‌نگاوه‌رى فه‌وجى دووه‌مى لیواى 32ى فیرقه‌ى جێگیركراوى ناوچه‌كه‌ وهه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكیش برینداربووه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"گه‌ڕان به‌دواى تیرۆرستان به‌رده‌وامه‌ كه‌ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییانه‌یان ئه‌نجامدا".