ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى هه‌لبژاردنه‌كان ده‌دات

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 07:30

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى هه‌لبژاردنه‌كان ده‌دات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،كاژێر پێنجى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى دیاریكرد وه‌كو واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دانیشتنى تایبه‌ت ساز ده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌22هه‌مین دانیشتنى خۆى ده‌نگى له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نوێنه‌رایه‌تى دا وهه‌روه‌ها ده‌نگى له‌سه‌ر یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانبه‌ركه‌وتووان به‌هۆى ئۆپراسیۆنه‌ جه‌نگییه‌كان وهه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان وكرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى دا له‌گه‌ڵ بڕیارێكى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران.