یاسايى نوێنه‌رایه‌تى:سازان باشترین رێگاچاره‌یه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران

الأحد 22 كانون أول 2019 - 22:18

یاسايى نوێنه‌رایه‌تى:سازان باشترین رێگاچاره‌یه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران

 به‌غداد-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج

 
لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختى له‌گرنگیدان به‌ سازان و وتوێژكرده‌وه‌ بۆ دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران دوور له‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى.
 
حسێن عه‌قابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ى راگه‌یاند:" بریارى دادگاى فیدراڵى ژماره‌ (25)ى ساڵى 2010 و بریارى ژماره‌(45)ى ساڵى 2014 ، كه‌ تایبه‌تن به‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى له‌و سه‌رده‌مه‌ پاساوى خۆى هه‌بوو "، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد : ئه‌و بریارانه‌ واى له‌ په‌رله‌مان كرد گه‌وره‌ترین كوتله‌ دیارى بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى كاندیدى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى كۆ ده‌نگى له‌سه‌ر بكرێت له‌ په‌رله‌ماندا ".
 
عه‌قابى له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى " له‌ ئێستادا تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌ بۆ دیارى كردنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌ بگونجێت ، دوو لایه‌ن هه‌یه‌ هه‌ر لایه‌نێكیش بۆچونى خۆى هه‌یه‌ ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌ له‌ رووى یاساییه‌وه‌ ".
 
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌ڵامى دادگاى فیدڕاڵى له‌ باره‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد.
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) باسى له‌وه‌ كرد ،" سه‌رۆك كۆمار داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى دیارى بكه‌ن بۆ پێشكه‌ش كردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران".
 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى به‌ینامه‌یه‌كى به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ له‌ باره‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌وه‌ كه‌ نوسراوێكى له‌باره‌وه‌ ده‌ركردووه‌ له‌ 23-10-2010 جه‌ختى له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ رووى ژماره‌وه‌ كه‌ له‌ مادده‌ى (76) ده‌ستوردا هاتووه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات : كوتله‌ى په‌رله‌مانى كه‌ دواى هه‌ڵبژاردن پێكهاتووه‌ له‌ میان یه‌ك لیستى هه‌ڵبژاردن ، یان ئه‌و كوتله‌یه‌ى دواى هه‌ڵبژاردن له‌ دوو لیست یان زیاتر چوه‌ته‌ په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى سوێندى یاسایان خواردووه‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان زۆرترین ژماره‌ى ئه‌ندامیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌و كوتله‌كانى دیكه‌ ، سه‌رۆك كۆمار پابه‌نده‌ به‌ دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێى ئه‌حكامى مادده‌ى 76ى ده‌ستور له‌ ماوه‌ى دیارى كراودا.