له‌ ڕۆژئاواى خانه‌قین چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش خاپۆر كرا

الأحد 22 كانون أول 2019 - 14:52

له‌ ڕۆژئاواى خانه‌قین چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش خاپۆر كرا
به‌غداد-اه‌ع
 
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ،كوشتنى چه‌ندین تیرۆرست و خاپۆر كردنى مۆڵگه‌ی تیرۆرستانى له‌ ڕۆژئاواى خانه‌قین راگه‌یاند.
 
شانه‌ى راگه‌یاندن له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌پێى زانیاریه‌كى ورد توانرا له‌ ناوچه‌ى روبارى ئه‌ڵوه‌ن له‌ رۆژئاواى شارى خانه‌قین له‌ میان كه‌رتى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى دیاله‌ ،مۆڵگه‌یه‌كى داعش خاپۆر بكرێت و سه‌رجه‌م تیرۆرستانى نێو حه‌شارگه‌كه‌ش كوژران ، ئۆپراسیۆنه‌كه‌  به‌ پشت به‌ستن به‌ فرۆكه‌وانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا".