وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی ده‌دات به‌ئاسانكردنى رێوشوێنه‌كانى پێدانى ڤێزا به‌كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان

الخميس 19 كانون أول 2019 - 16:41

وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی ده‌دات به‌ئاسانكردنى رێوشوێنه‌كانى پێدانى ڤێزا به‌كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
یاسین تاهیر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ڕێنمایی دا به‌ئاسانكردنى رێوشوێنه‌كانى پێدانى ڤێزاى جۆراوجۆر به‌كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان ونه‌وتى كه‌به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ناوخۆ سه‌ردانى باره‌گاى به‌رێوبه‌رایه‌تى كاروبارى نیشنگه‌ى كردووه‌ به‌یاوه‌رى لیوا عه‌بدولحه‌لیم فاهم بریكارى كارگێرى ودارایی ولیوا نه‌شئه‌ت ئیبراهیم به‌رێوبه‌رى گشتى بارى شارستانى وپاسپۆرت ونیشنگه‌".
 
یاسرى فه‌رمانى دا"به‌پێویستى ئاسانكردنى رێوشوێنه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان له‌پێدانى ڤێزاى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى گه‌شتیارانى بیانى به‌ره‌و وڵات به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌،وبه‌تایبه‌ت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان وكۆمپانییه‌كانى وه‌به‌رهێنان وئه‌و كۆمپانیانه‌ى به‌شدارن له‌دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق،رێنمایشى داوه‌ به‌"كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتینه‌كانى كارگێرى له‌رێوشوێنه‌ تایبه‌ته‌كانى كۆمپانیا بیانییه‌ وه‌به‌رهێنانه‌كان كه‌كار له‌بوارى نه‌وت وبونیاتنانه‌وه‌ ووه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌ى رۆڵى ده‌بێت له‌خێراكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى جێ به‌جێ كردنیان"،داوایشى كرد "هیچ كۆت وبه‌ندێك به‌رامبه‌ر رایی كردنى مامه‌ڵه‌كانى كۆمپانیا ناوبراوه‌كان دانه‌نرێت".
 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتیكرده‌وه‌"پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌به‌ئه‌نقه‌ست رێوشوێنه‌كانى پێدانى نیشنگه‌ى بیانییه‌كان دواده‌خات"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌"ده‌بێت ئاسانترین رێگا په‌یڕه‌و بكرێت له‌ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌كان وئاسانكردنى پرۆسه‌ى پێدانى ڤێزاى هاتنه‌ژووره‌وه‌".