پاكستان .. فه‌رمانى له‌سێداره‌ دران بۆ په‌رویز موشه‌ره‌ف ده‌ركرا

الثلاثاء 17 كانون أول 2019 - 11:29

پاكستان .. فه‌رمانى له‌سێداره‌ دران بۆ په‌رویز موشه‌ره‌ف ده‌ركرا

 چاودێرى-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ فەرمانی لە سێدارەدان بۆ پەروێز موشەرەف، سەرۆکی پێشوتری پاکستان دەرچو، بەتۆمەتی ئەنجامدانی خیانەتی گەورە لە نیشتیمانەکەی، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووى پاكستان حاڵه‌تى له‌و جۆره‌ روو بدات.
 
دادگای تایبەتی تاوانەکان لە ئیسلام ئاباد، بە دەنگدانی دو دادوەر بەرامبەر بە یەک دەنگ، فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ جەنەڕاڵی خانەنشینکراو، پەروێز موشەرەف، سەرۆکی پێشوتری پاکستان دەرکرد، بەتۆمەتی تێکدانی دەستوری پاکستان و پارێزگاریکردن لە مانەوەی خۆی لەسەر دەسەڵات.
 
دۆسیەکەی موشەرەف لەساڵی 2013ەوە هەڵپەسێردراوە، لەچەند هەفتەی رابردودا دەستەی پارێزەرانی موشەرەف هەوڵیان دەدا جارێکی دیکە دۆسیەکەی دوابخەن، بەڵام  لەلایەن دادگاوە بەبێ ئامادەبونی تۆمەتبار فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ سەرۆکی پێشوی پاکستان دەرکرد.
پەروێز موشەرەف بۆ ماوەی چەندین ساڵە وڵاتەکەیی جێهێشتوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی ئەو وڵاتەیە
 
لەساڵی 1999دا موشەرەف لەڕێگەی کودەتایەکی سەربازیەوە دەسەڵاتی وەرگرتوە لەساڵی 2008دا دەستی لە پۆستکەی کێشایەوە، بۆ خۆپاراستن لەو تۆمەتانەی دەسەڵاتی دادوەری و پارێزگاران و خۆپیشاندەرانی ئەو کاتەی پاکستان روبەڕوی موشەرەف-یان کردبوەوە، بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەری و تێکدانی دەستوری وڵات بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی وەک سەرکی ئەو وڵاتە.

اخبار العراق