كه‌عبى رێنمایی ده‌دات به‌سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى فراكسیۆنه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

الاثنين 16 كانون أول 2019 - 15:15

كه‌عبى رێنمایی ده‌دات به‌سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى فراكسیۆنه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ،رێنمایی دا به‌سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان سبه‌ى سێشه‌ممه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن
 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی نوینه‌رایه‌تى ونوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى پێشنیاره‌كانى فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان له‌باره‌ى پرۆژه‌ ئاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران". 
وتیشى "كه‌عبى رێنمایی داوه‌ به‌سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان سیه‌ى سێشه‌ممه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كانى فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ "پێویسته‌ بگه‌نه‌ پرۆژه‌ یاساییه‌كى دادگه‌رانه‌ وبه‌ئاسانى جێ به‌جێ بكرێت ،وبتوانێت داواكارییه‌كانى جه‌ماوه‌ر كه‌خاوه‌ن مافى ڕه‌وان جێ به‌جێ بكات ،له‌گه‌ڵ دانانى مسۆگه‌رییه‌ پێویسته‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى پێگه‌رد وڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌كاتێكى پێوانه‌ییدا".
 
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كه‌عبى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختى له‌په‌له‌كردنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ كردۆته‌وه‌ به‌و پێیه‌ى داواكارییه‌كانى جه‌ماوه‌ر جێ به‌جێ بكات "جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى سازان له‌سه‌ر دیدێكى هاوبه‌ش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى گرفته‌كان له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وده‌نگدان له‌سه‌رى له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌م هه‌فته‌یه‌".