به‌رگرى شارستانى بۆاه‌ع:بیست تیمى به‌رگرى شارستانى به‌شداربوون له‌كۆنترۆڵكردنى ئاگركه‌ى حافز قازی

الأحد 15 كانون أول 2019 - 20:25

به‌رگرى شارستانى بۆاه‌ع:بیست تیمى به‌رگرى شارستانى به‌شداربوون له‌كۆنترۆڵكردنى ئاگركه‌ى حافز قازی

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
20تیمی به‌رگرى شارستانى ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌،به‌شداربوون له‌كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ى ناوچه‌ى حافز قازى له‌شه‌قامى ڕه‌شید.
لیوا كازم بوهان به‌ڕێوبه‌رى به‌رگرى شارستانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) راگه‌یاند"20تیمی به‌رگرى شارستانى كۆنترۆڵى ئاگره‌كه‌ى دوو باڵه‌خانه‌ى بازرگانیان كردووه‌ له‌ناوچه‌ى حافز قازى له‌ناوه‌ڕاستى شه‌قامى ڕه‌شید".
 
وتیشى"تیمه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون له‌كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ ورێگاگرتن له‌وه‌ى ته‌شه‌نه‌ بكات بۆ نێو باڵه‌خانه‌كانى ده‌وروبه‌رى"،روونیشیكرده‌وه‌"باڵه‌خانه‌ى یه‌كه‌م دوو نهۆمى وكۆن بووه‌ وباڵه‌خانه‌ى دووه‌میش سێ نهۆمى بووه‌ وه‌كو گه‌نجینه‌ ودوكانى بازرگانى به‌كارهێنراوه‌".
 
بوهان داواى له‌ئۆپراسیۆنه‌كان به‌غدا كرد "به‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كان هه‌ڵگرن بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هاتنه‌ ژووره‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌كانى ئاگووژێنه‌وه‌ بۆ شوێنى رووداوه‌كه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌ئێستادا هیچ زانیارییه‌كى نییه‌ له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌".