وه‌زاره‌تى نه‌وت:ساڵى 2022 ده‌ستبه‌ردارى هاورده‌كردنى بانزینى كوالێتى به‌رز ده‌بێن

السبت 14 كانون أول 2019 - 22:02

 وه‌زاره‌تى نه‌وت:ساڵى 2022 ده‌ستبه‌ردارى هاورده‌كردنى بانزینى كوالێتى به‌رز ده‌بێن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌م وپیشه‌سازییه‌ نێوخۆییه‌كان.
عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئاڕاسته‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وت هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌م وپیشه‌سازى نێوخۆیی وه‌كو دروستكردنى رۆن وله‌نێویشیاندا رۆنى بزۆێنه‌ره‌كان كه‌ كاره‌كانى گه‌یشتۆته‌ قۆناغى پێشكه‌وتوو وبه‌شێوه‌یه‌ك به‌پێ كوالێتى جیهانى ده‌بێت".
وتیشى"سه‌رجه‌م پیشه‌سازییه‌ نیشتمانییه‌كان پشت به‌وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌به‌ستێت له‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان وهه‌مان رێكاریش سه‌باره‌ت به‌وێستگه‌كانى كاره‌با".
ئاماژه‌یشى دا وه‌زاره‌تى نه‌وت كار ده‌كات بۆ دروستكردنى پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كان وه‌كو پاڵاوگه‌ى كه‌ربه‌لا كه‌له‌ساڵى 2022 ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنان ده‌كات و به‌نزین به‌كوالێتێكى به‌رز به‌رهه‌م ده‌هێنێت قه‌ره‌بووى هاورده‌كراو بكات". 
جیهاد باسى له‌وه‌ كرد"وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ئێستادا رێژه‌یه‌كى دیاریكراوه‌ له‌بانزین هاورده‌ ده‌كات وده‌ستبه‌ردارى ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى پاڵاوگه‌ى كه‌ربه‌لا وبه‌رهه‌مهێنانى بانزین كوالێت به‌رز له‌پاڵاوگه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌بێت".