ئۆپراسیۆنى سامه‌را:ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌رسته‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى له‌ ناوچه‌ى مكێشیفه‌

الجمعة 13 كانون أول 2019 - 13:58

ئۆپراسیۆنى سامه‌را:ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌رسته‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى له‌ ناوچه‌ى مكێشیفه‌

 سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی پۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند كه‌ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش گرتووه‌ له‌میان پرۆسه‌كانى پشكنین كه‌له‌دوورگه‌ى مكێشیفه‌ ئه‌نجامى داوه‌.
عه‌قید حافز سه‌حاب به‌رێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان سامه‌ڕا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى پرۆسه‌یه‌كى پشكنینى پێشوه‌خت له‌دوورگه‌ى مكێشیفه‌ ئه‌نجامداوه‌".
 
وتیشى"له‌میان پرۆسه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى گیراوه‌ كه‌(54)بۆمبى بوتڵ و(2)بۆمبى چێندراو و(65)ئامێرى ته‌قینه‌وه‌ و(43)كه‌ره‌سه‌ى ته‌قینه‌وه‌ له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"كه‌تێكدراوه‌ وله‌ژێر كۆنترۆڵدا ته‌قیندراوه‌ته‌وه‌".