پاشماوه‌یه‌كى جه‌نگى ده‌بێته‌ هۆكارى شه‌هید بوونى منداڵێك له‌ شه‌رگات

الخميس 12 كانون أول 2019 - 19:15

پاشماوه‌یه‌كى جه‌نگى ده‌بێته‌ هۆكارى شه‌هید بوونى منداڵێك له‌ شه‌رگات

 سه‌لاحه‌دین-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ پۆلیسى سه‌لاحه‌دین شه‌هید بوونى منداڵێك و بریندار بوونى سیانى دیكه‌ى راگه‌یاند ، به‌ ته‌قینه‌وه‌ى موشه‌كێكى جه‌نگى له‌ گوندى كه‌نعوس له‌باكورى رۆژئاواى شه‌رگات ، تۆمه‌تبارێكیش له‌ تكریت ده‌ستگیر كرا.
 
قندیل جبورى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ى راگه‌یاند : " موشه‌كێكى گه‌نجى له‌ پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ نزیك قوتابخانه‌ى ئیبداع له‌ گوندى كه‌نعوس ته‌قیه‌وه‌ و بووه‌ هۆى شه‌هید بوونى منداڵێك و برینداربوونى سیانى دیكه‌".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " هه‌واڵگیرى و فه‌رمانگه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ توانیان داواكراوێك به‌پێى مادده‌ى 4 ى تیرۆر له‌ سه‌نته‌رى شارى تكریت ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستى لایه‌نى داواكراوى بكه‌ن ".
 
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ پارێزگاكانى دیاله‌ و كه‌ركوك وسه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا قۆناغى حه‌وته‌مى خواستى سه‌ركه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش له‌و ناوچانه‌