شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:دوو مووشه‌كى كاتیۆشا له‌ده‌ره‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 23:59

 شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:دوو مووشه‌كى كاتیۆشا له‌ده‌ره‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند دوو مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌ده‌ره‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ .
 
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دوو موشه‌كى جۆرى كاتیۆشا كه‌وتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا له‌ناوچه‌یه‌كى چۆڵ ،به‌بێ هیچ زیانێك".