دژه‌ تیرۆر بۆ اه‌ع :بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو ئه‌ركى پاراستنى دام وده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كانمان پێ ڕاسپێردرا

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 21:01

دژه‌ تیرۆر بۆ اه‌ع :بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو ئه‌ركى پاراستنى دام وده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كانمان پێ ڕاسپێردرا

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
سه‌باح نوعمان وته‌بێژى دژه‌ تیرۆر به‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ رایگه‌یاندووه‌ ،كه‌دزه‌گاى دژه‌ تیرۆر ڕاسپێردراوه‌ به‌پاراستنى دام وده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ دواى هاتنى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى نیازى هه‌ندێ له‌تێكده‌ران بۆ وێران وخاپووركردنى دام وده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كان.
 
نوعمان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ربارى سه‌رقاڵبوون به‌پارێزگاریكردن له‌وڵات وڕیگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى تیرۆرستان له‌سوریاى دراوسێوه‌ ،به‌ڵام ئێمه‌ چاودێرى پێشهاته‌كان ودوارێكاره‌كانى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین".
 
وتیشى"ده‌زگاكه‌ ڕاسپێردراوه‌ بۆ پاراستنى دام وده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كان له‌جێگا دووره‌كان له‌شوێنى خۆپیشاندانه‌كان هه‌ر له‌25مانگى تشرینى یه‌كه‌م و،بۆماوه‌یه‌كى دیاریكراو دواى ئه‌وه‌ى تێبینى ئه‌وه‌مان كرد ره‌وشى ئه‌منى ئارامه‌ وهیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ نییه‌".
 
باسى له‌وه‌یش كرد"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر په‌یوه‌سته‌ به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ وچاودێرى رێكخرا وتاوانه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌پاڵ به‌رنامه‌ى فراوانبوونى هزرى تیرۆرستى توندڕه‌و وسپیكردنه‌وه‌ى پاره‌".