سه‌رانى حكومه‌ت و وه‌زیرانى پێشووى حكومه‌تى جه‌زائیر زیندانى كران

  • 10-12-2019, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع 

     
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ دادگاى جه‌زائیر فه‌رمانى زیندانى كردن بۆ سه‌رانى حكومه‌تى پێشوو ، له‌ نێوانیاندا ئه‌حمه‌د ئه‌ویه‌حیا و عه‌بدولمالیك سه‌لال و چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك و وه‌زیرێكى پێشوو ده‌ركرد .
     
    دادگا فه‌رمانى زیندانى كردنى 15 ساڵى بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌ویه‌حیا و 12 ساڵ بۆ عه‌بدولمالیك سه‌لال ده‌ركرا ، هه‌رچى یوسف یوسفى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووه‌ به‌ 10 ساڵ زیندانى كرا، و فه‌رمانى 10 ساڵ زیندانى كردن بۆ وه‌زیرى پیشه‌سازى ، هه‌روه‌ها نوریه‌ زه‌رهۆنى وه‌زیرى گه‌شت و گوزار به‌  5 سال زیندانى كرا.