سادقون:گفتوگۆکان به‌رده‌وامه‌ بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی گرنگى بدات به‌ پاراستنی ئاسایش وئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکان بكات

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 11:01

سادقون:گفتوگۆکان به‌رده‌وامه‌ بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی گرنگى بدات به‌ پاراستنی ئاسایش وئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکان بكات
 
 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ فراكسیۆنى سائیرون جه‌خت له‌بوونى وتوێژ ده‌كات له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى كاتى گرنگى به‌ ئه‌من و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو بكات. 
نه‌عیم عه‌بودى وته‌بێژى فراكسیۆنى سائیرون له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)ى ڕایگه‌یند:" خواستێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ى لایه‌نه‌ه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى كاتى كه‌ماوه‌ى 8 مانگ بۆ ساڵێك بخایه‌نێت و درێژ نه‌بێته‌وه‌ بۆ سێ ساڵ، به‌ڵام تاوه‌كۆ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووانى له‌سه‌ر نێه‌".
عه‌بودى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " كۆده‌نگیه‌كى شاراوه‌ هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى كاتى پاراستنى ئه‌منى وڵات وبه‌رقه‌رار بوونى له‌ئه‌ستۆ بگرێت ، وڕێگا خۆش بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ داهاتوودا ، وه‌ تاوه‌كو ئێستا كه‌سێك دیارى نه‌كراوه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ".
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ دوێنى دووشه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆبوه‌وه‌ گرنگى بده‌ن به‌ كاته‌ ده‌ستوریه‌كان بۆ دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ حكومه‌تێكى كاتى جێگاى ڕه‌زامه‌ندى گه‌ڵى عێراق بێت.