ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ئامانج وقۆناغه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتنى حه‌وته‌م بۆ اه‌ع ئاشكرا ده‌كات

السبت 07 كانون أول 2019 - 13:05

ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ئامانج وقۆناغه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتنى حه‌وته‌م بۆ اه‌ع ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه‌ هێزه‌ به‌شداربووه‌كانى پرۆسه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن له‌قۆناغى حه‌وته‌میدا رووماڵى پشكنین وكیۆماڵكردنى 3690كیلو مه‌تر چوارگۆشه‌ ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستان وشانه‌ نوستووه‌كان وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كانى به‌پێ فه‌رمانى دادوه‌رى وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر،روونیشیكرده‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌زانیارییه‌كانى كه‌س دووه‌مى تیرۆرستانى داعش بووه‌ كه‌له‌ئێستادا لاى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركراوه‌.
 
خه‌فاجی له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"قۆناغى حه‌وته‌مى پرۆسه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن له‌كاژێر 430به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستى پێكردووه‌ به‌پێشڕه‌ویكردن بۆ پێگه‌ى كۆنترۆڵكراو بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى پشكنین وكیۆماڵكردنى كه‌رتى به‌رپرسیارێتى"،روونیشیكرده‌وه‌"كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كان بریتین فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى باره‌گاى پێشكه‌وتووى پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانى/كه‌ركوك وپۆلیسى وزه‌ وفه‌رمانده‌ییه‌كانى كه‌رته‌كانى"كه‌ركوك-دیاله‌-سه‌ڵاحه‌ددین"ى حه‌شدى شه‌عبى،وبه‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیسى پارێزگاكانى(سه‌ڵاحه‌ددین ودیاله‌)وكه‌رته‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى(فیرقه‌ى3-فیرقه‌ى5-فیرقه‌ى ئامێرى-فیرقه‌ى6ى مه‌غاویر)به‌پاڵپشتى ئاسمانى له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى سوپا وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ،رووماڵى  3690كیلو مه‌تر چوارگۆشه‌ ده‌كات ".
 
وتیشی "ئامانجى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ راوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وشانه‌ نوستووه‌كانه‌ وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان به‌پێ فه‌رمانى دادوه‌رى وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر".
 
وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان باسى له‌وه‌یش كرد "پرۆسه‌كه‌ پشتى به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ورد به‌ستووه‌ كه‌لایه‌ن كه‌سى دووه‌مى تیرۆرستانى داعش به‌ده‌ست هاتووه‌ كه‌له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ده‌ستگیركراوه‌،وبریتى بووه‌ له‌فه‌رمان كردن به‌تیرۆرستان به‌ئاڕاسته‌ى به‌غدا بچن بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "تیرۆرسته‌كه‌ دانى به‌وه‌یش نا فه‌رمان به‌تیرۆرستان كراوه‌ له‌ناوچه‌كانى جه‌زیره‌ وناوچه‌كانى رۆژئاوا نه‌مێنن چونكه‌ ناوچه‌یه‌كى نائارامه‌ بۆ تیرۆرستان وداواى ئاماده‌كردنى چه‌ته‌ى نوێ ده‌كه‌ن كه‌هیچ زانیارییان لاى ده‌زگا ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى تیرۆركردن وهه‌مه‌چه‌شنه‌یی ئه‌نجام بده‌ن".
 
خه‌فاجی دووپاتیشیكرده‌وه‌"به‌پشت به‌ستن به‌م زانیارییانه‌ وزانیارى هه‌واڵگیرى ورد ،ده‌ست به‌قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن كراوه‌ له‌ناوچه‌ دیاركراوه‌كان وئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پێش وه‌خته‌ بۆ ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان وخاپووركردنى حه‌شارگه‌ى تیرۆرستانى ورێگاگرتن له‌تیرۆرستان پلانه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن".
 
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ له‌كاتێكى به‌ر له‌ئێستا رایگه‌یاندبوو به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن له‌ناوچه‌كانى دیاله‌ وكه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستیپێكرد.