خه‌فاجى بۆ اه‌ع:هیچ كاتێك دیارى نه‌كراوه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ڕاسپاردنى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پارێزگاكان

الخميس 05 كانون أول 2019 - 23:28

خه‌فاجى بۆ اه‌ع:هیچ كاتێك دیارى نه‌كراوه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ڕاسپاردنى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پارێزگاكان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌ركى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پارێزگاكان سه‌رپه‌رشتى كردنى ڕه‌وشى ئه‌منى ئه‌و پارێزگایانه‌یه‌ كه‌پێیان راسپێردراوه‌.
خه‌فاجی له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ كاتێك دیارى نه‌كراوه‌ به‌كۆتایی هێنان به‌ڕاسپاردنى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پارێزگاكان"،روونیشیكرده‌وه‌ "بڕیارى راسپاردنیان به‌هۆى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى پارێزگاكان بووه‌ كه‌له‌رۆژانى ڕابردوودا روویانداوه‌".
وتیشى"بوونى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پۆلیس پاڵپشتییه‌كى ئه‌ركى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێدانى نه‌رمى له‌مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"وه‌كو چۆن خۆپیشانده‌ران مافى ڕه‌وایان هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌یش فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى مافى هه‌یه‌ كه‌بریتین له‌پاراستنى ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كان ومۆڵكى گشتى وتایبه‌تدا".