وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ حاڵه‌تى بارى نائاسایى بن

الخميس 05 كانون أول 2019 - 14:56

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ حاڵه‌تى بارى نائاسایى بن
به‌غداد-اه‌ع
عه‌مید خالد محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕه‌تی كرده‌وه‌ ڕێنمایى درابێت كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان  له‌ حاڵه‌تى بارى نائاسایى بن (ئینزارى ج).
 
محه‌نا له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند " سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و كه‌رته‌ سه‌ربازیه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن له‌ به‌غداد و سه‌رجه‌م پارێزگاكان".
 
محه‌نا وتیشى" ئه‌و بروسكه‌یه‌ى كه‌ له‌هه‌ندێك له‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بروسكه‌سه‌كى ساخته‌یه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌".
 
محه‌نا داواى له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ كرد كه‌ پشت ببه‌ستن به‌سارچاوه‌ ڕاسته‌كانه‌وه‌ و هه‌واڵى ناڕاست بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌ له‌م سات و كاته‌دا كه‌ ببێته‌ هۆى پشێوى له‌ وڵاتدا".