خالدى گرنگترین خاڵه‌ ناكۆكه‌كان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 17:12

 خالدى گرنگترین خاڵه‌ ناكۆكه‌كان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

محه‌مه‌د خالدى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گرنگترین خاڵه‌ ناكۆكه‌كان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو.
خالدى له‌لێداونێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گرنگترین خاڵه‌ ناكۆكه‌كان په‌یوه‌ستن به‌خۆپاڵاوتنى تاكه‌كه‌سى"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"هه‌ندێ له‌لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت یاساكه‌ به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا سه‌د پشت به‌خۆپاڵاوتنى تاكه‌ كه‌سى ببه‌ستێت كه‌چى هه‌ندێ فراكسیۆنى تر هه‌ن ده‌یانه‌وێت خۆپاڵاوتنى تاكه‌ كه‌سى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا په‌نجا بێت ئه‌م كاره‌یش ناكۆكییه‌كى گه‌وره‌ى دروستكردووه‌ چونكه‌ رێكارى زۆر ده‌گۆرێت نێوان قه‌واره‌ گه‌وره‌كان وقه‌واره‌ بچووكه‌كان".
خالدى وتیشى "گرفت وناكۆكییه‌كى تر هه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌شارۆچكه‌ وپارێزگاكان چونكه‌ هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت یه‌ك بازنه‌ بێت كه‌چى كه‌سانێكى تر هه‌ن ده‌یانه‌وێت بازنه‌كه‌ جۆراوجۆربن له‌سه‌ر ئاستى شارۆچكه‌كان".
خالدى رایشیگه‌یاند"گرنگترین خاڵه‌ ناكۆكه‌كانى رابردوویش په‌یوه‌ستن به‌دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى نێوان هه‌رێم وناوه‌ند ودابه‌شكردنى سامانه‌كان به‌سه‌ر گه‌له‌".