لیژنه‌ى یاسایى وتوێژى یاساى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌كات

الأربعاء 04 كانون أول 2019 - 14:23

لیژنه‌ى یاسایى وتوێژى یاساى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌كات

 به‌غداد-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ى یاسایى به‌ سه‌رۆكایه‌تى رێبوار هادى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ و به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى وتوێژكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
 
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌یانامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌" له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ كرا بۆ مادده‌كانى پرۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیارى كردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆن و ژماره‌یان وپسپۆریان سه‌ربارى ئه‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ى ده‌درێت به‌ كۆمسیاران جگه‌ له‌و ئه‌ركانه‌ى خۆى ، بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك ببێته‌ دڵخۆشى بۆ ده‌نگده‌رى عێراق".