ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى پێشنیارى نووسراو له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 15:01

 ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى پێشنیارى نووسراو له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنى پێشنیارى نووسراو له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند:"ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لانیكه‌م رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو پێشنیاره‌كانیان له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌نووسراوى پێشكه‌ش بكه‌ن"، دووپاتیشیكرده‌وه‌"كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وحه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بوو كۆتایی هات".