ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له‌نه‌جه‌فى پیرۆز له‌باره‌ى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى قه‌یرانى پارێزگاكه‌

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 14:33

 ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له‌نه‌جه‌فى پیرۆز له‌باره‌ى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى قه‌یرانى پارێزگاكه‌

  

 
نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى فوراتى ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ڕیش سپییه‌كانى هۆزه‌كانى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز له‌باره‌ى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى قه‌یرانى پارێزگاكه‌ خسته‌ڕوو
نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى پۆپراسیۆنه‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاست له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی رۆڵى ده‌بێت له‌هێوه‌ركردنه‌وه‌ى قه‌یرانى پارێزگاكه‌ وبریتییه‌ له‌وه‌ى ڕیش سپى وكه‌سایه‌تی ناودارى هۆزه‌كانى پارێزگاكه‌ ئه‌ركى پاراستنى مه‌زارگا وده‌زگاى شه‌هیدى میحراب له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن له‌میان بڵاوپێكردنیان له‌ناوچه‌ى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوانیان ونێوان خۆپیشانده‌ران ورێگاگرتن له‌گه‌یشتنى هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ تا كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانه‌كان".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا"ئه‌م رێككه‌وتنه‌ كارا ده‌بێت تاكاتى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى بارودۆخى نێوان خۆپیشانده‌ران وپاسه‌وانانى مه‌زارگاكه‌".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاى نه‌جه‌ف له‌رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ ناله‌باره‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا شه‌هید وبریندار له‌رێزى خۆپیشانده‌ران كه‌وتۆته‌وه‌.