نسییف میكانزمى هه‌لبَژاردنى سه‌رۆكى نوێى وه‌زیران بۆ"اه‌ع"خسته‌ڕوو

الاثنين 02 كانون أول 2019 - 12:13

 نسییف میكانزمى هه‌لبَژاردنى سه‌رۆكى نوێى وه‌زیران بۆ"اه‌ع"خسته‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
عالیه‌ نسییف ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ میكانزمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێی وه‌زیران خسته‌ڕوو.
نسییف له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"میكانزمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌رێگاى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ر كه‌سێك خۆى به‌لێهاتوو ده‌زانێت بۆ به‌رێوبردنى وڵات بۆ ماوه‌ى ساڵى ونیوى داهاتوو وله‌رێگاى هیزه‌ سیاسییه‌كان وپه‌رله‌مانتارانیش په‌سه‌ند ده‌كرێت".
وتیشى"هیزه‌ سیاسییه‌كان بیر له‌ئۆبزسیۆن یان له‌ریزى حكومه‌ت ناكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئاسته‌نگى گه‌وره‌ هه‌یه‌ وده‌بێت هه‌مووان به‌رپرسیار بن،روونیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت وسه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانیش سه‌ربه‌خۆ ده‌بن".
 دووپاتیشیكرده‌وه‌ "فراكسیۆنه‌كه‌ى وهێزه‌ سیاسیه‌كان له‌ئێستادا سه‌رقاڵى باشتركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه‌ن ووڵات به‌ره‌و كه‌نارێكى ئارام به‌رن.
شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنێكى نائاسایی رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبرى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران دواى رۆژێك له‌پێشكه‌شكردنى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى .