شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

الأحد 01 كانون أول 2019 - 12:39

شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
به‌غداد-اه‌ع
 
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی نەوت وبه‌شه‌ بودجەی كورد له‌ بودجه‌ى 2020ی عێراق گەیشتە بەغدا.
 
 ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان و  ئەندامیەتی  هەریەک لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی، ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
 
له‌ كارنامه‌ى شاندی هەرێمی کوردستان بڕیارە دواین کۆبونەوەی خۆی لەبارەی پڕۆژە یاسای 2020 لەگەڵ  حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێ بکات و پاشان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقیش کۆببێتەوە.
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ کۆبونەوەکانی پێشو ئه‌رێنى بوون و زۆربەی تەوەرەکان رێککەوتنی لەسەر کراوە، بەگوێرەی رێککەوتنەکەش هەرێم رازی بوە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکات.