وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى ئه‌نجام دا

الخميس 28 تشرين ثاني 2019 - 18:01

 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى ئه‌نجام دا

 به‌غدا-اه‌ع

محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى ئه‌نجام دا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ "وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى ئه‌نجام دا"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ردوولا تاوتوێ دواپێشهاته‌كانى ره‌وشى عێراقیان كردووه‌،وئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ى رووبه‌رووى كونسڵخانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكى نه‌ناسراوه‌وه‌ كه‌ دزه‌یان كردۆته‌ نێو خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخوازه‌وه‌.
 
حه‌كیم نیگه‌رانى خۆى ده‌رخست له‌و رووداوه‌ى روویدا وبه‌كارێكى تاوانكارى ناویبرد وبه‌بێ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تێكده‌ران تێناپه‌رێت ،وده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌بكه‌رانى ئه‌م رووداوه‌".