وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:11كارمه‌ندى ئه‌منى برینداربووه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌نارنجۆكێكى ده‌ستى له‌ناوچه‌ى حافز قازى كرانه‌ ئامانج وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش گێرشێوێنان ده‌ستگیرده‌كات

الاثنين 25 تشرين ثاني 2019 - 12:17

  وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:11كارمه‌ندى ئه‌منى برینداربووه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌نارنجۆكێكى ده‌ستى له‌ناوچه‌ى حافز قازى كرانه‌ ئامانج وهێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش گێرشێوێنان ده‌ستگیرده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕٍۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ 11كارمه‌ندى ئه‌منى برینداربوونه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كه‌سانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى یاسا به‌ئامانج گران به‌نارنجۆكێكى ده‌ستى له‌ناوچه‌ى حافز قازى پاشان به‌كارهێنانى بوتڵى مۆلۆتۆف.
خه‌له‌ف به‌په‌یامنێرى(اه‌ع)ڕایگه‌یاندووه‌"گروبێك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان له‌رێگاى نارنجۆكى ده‌ستییه‌وه‌ له‌ناوچه‌ى حافز قازى كردۆته‌ ئامانج وله‌ئه‌نجامدا 11 بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه‌ وله‌هه‌مان كاتدا بوتڵى مۆلۆتۆفیش به‌كارهێنراوه‌".
وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسادان ده‌ستگیركردووه‌ وبه‌رده‌وامیشه‌ له‌ڕاوه‌دوونانى ئه‌م گروپانه‌".