ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌ى سنوورى به‌رامبه‌ر جموجۆڵى گه‌شتیاران له‌عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران ڕاگه‌یاند

السبت 23 تشرين ثاني 2019 - 15:07

 ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌ى سنوورى به‌رامبه‌ر جموجۆڵى گه‌شتیاران له‌عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران ڕاگه‌یاند

 به‌غدا-اه‌ع

ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌ى سنوورى له‌به‌سڕه‌ به‌رامبه‌ر جموجۆڵى گه‌شتیاران له‌عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ى شه‌لامچه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ پارێزگاى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر جموجۆڵى وشكانه‌یی گه‌شتیاران له‌عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران كرایه‌وه‌".
ئه‌وه‌یشى وت"ده‌روازه‌كه‌ له‌16ى تشرینى دووه‌م له‌سه‌ر داواى لایه‌نى ئێرانى به‌رامبه‌ر جموجۆڵى گه‌شتیاران داخرا ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ى كه‌له‌ئێران روویانداوه‌"