پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌ڕۆژئاواى كه‌ركووك

السبت 23 تشرين ثاني 2019 - 13:28

پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش  له‌ڕۆژئاواى كه‌ركووك

 

 
به‌غدا-اه‌ع
سه‌عه‌د حه‌ربیه‌ فه‌ریق روكنى هێزى تایبه‌ت فه‌رمانده‌ى باره‌گاى پێشه‌نگى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،رایگه‌یاند حه‌شدى شه‌عبى وپۆلیسى فیدراڵى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌رۆژئاوى كه‌ركووك.
حه‌ربیه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌شى حه‌شدى شه‌عبى وفه‌وجى شه‌شى پۆلیسى فیدڕاڵى به‌یانى ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منیان ئه‌نجامدا بۆ گه‌ڕان به‌دواى چه‌ته‌كانى داعش له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ وده‌وروبه‌رى وگونده‌كانى ته‌ل زه‌هه‌ب وگوندى بریج سه‌ر به‌كه‌رتى عه‌باسى".