به‌رپرسى پاڵپشتى لۆجستى تیرۆرستانى داعش له‌ئه‌نبار ده‌ستگیركرا

الجمعة 22 تشرين ثاني 2019 - 15:35

 به‌رپرسى پاڵپشتى لۆجستى تیرۆرستانى داعش له‌ئه‌نبار ده‌ستگیركرا

 به‌غدا-اه‌ع

به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستگیركردنى به‌رپرسى پاڵپشتى لۆجستى تیرۆرستانى داعش له‌ئه‌نبار ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ "یه‌كه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌فیرقه‌ى ده‌ به‌هاوكارى هه‌واڵگیرى لیواى پیاده‌ى 38توانى تیرۆرستێك له‌ناوچه‌ى تاش له‌رومادى-ئه‌نبار ده‌ستگیر بكات"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"تیرۆرسته‌كه‌ به‌رپرسى پاڵپشتى لۆجستى داعش له‌رومادى بووه‌ ویه‌كێك له‌داواكراوه‌كان لاى دادگا به‌پێ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر".