شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: له‌گورزێكى ئاسمانی له‌چیاى بادوش ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران

الجمعة 22 تشرين ثاني 2019 - 17:30

 شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: له‌گورزێكى ئاسمانی له‌چیاى بادوش ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران

 به‌غدا-اه‌ع

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند،له‌گورزێكى ئاسمانى له‌چیاكانى بادوش ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژرا.
شانه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"به‌پێ زانیارى هه‌واڵگیرى ورد له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له‌نێو یه‌كێك له‌تۆنێله‌كانى چیاكانى بادوش كوژران له‌رێگاى گورزێكى ئاسمانى له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".
ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند"هێزێكى هاوبه‌ش له‌شانه‌ى هه‌ڵۆكان ولیواى پیاده‌ى 66ى فیرقه‌ى بیست هه‌ستاوه‌ به‌پشكنینى تۆنێله‌كه‌ دواى ئه‌م گورزه‌ ،وده‌ستى به‌سه‌ر بۆمبى چێندرا ولكێندراو وپشتوێنى مێنڕێژكراو گرتووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى جۆراجۆر وچه‌ندین بابه‌تى ته‌قینه‌وه‌".