وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌كه‌وتنه‌وه‌ى زیان ده‌كه‌ن له‌هه‌ردوو گۆره‌پانى ته‌حریر وخه‌لانى دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌

الخميس 21 تشرين ثاني 2019 - 13:50

 وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌كه‌وتنه‌وه‌ى زیان ده‌كه‌ن له‌هه‌ردوو گۆره‌پانى ته‌حریر وخه‌لانى دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌كارییانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى بڵاوكرانه‌وه‌ له‌باره‌ى كه‌وتنه‌وه‌ى زیانه‌كان له‌هه‌ردوو گۆڕه‌پانى ته‌حریر وخه‌لانى.
خه‌له‌ف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌كارییانه‌ كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بڵاوكرانه‌وه‌ له‌باره‌ى كه‌وتنه‌وه‌ى زیانه‌كانى له‌هه‌ردوو گۆڕه‌پانى ته‌حریر وخه‌لانى دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌"،روونیشكرده‌وه‌"هیچ پێكدادانێك نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران رووینه‌داوه‌".