ئه‌مڕۆهه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى رووبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ى به‌حرێن ده‌بێته‌وه‌ وخواستى له‌سه‌ر پته‌وكردنى ریزبه‌ندییه‌كه‌یه‌تى له‌سه‌رووى كۆمه‌ڵه‌كه‌

الثلاثاء 19 تشرين ثاني 2019 - 09:15

 ئه‌مڕۆهه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى رووبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ى به‌حرێن ده‌بێته‌وه‌ وخواستى له‌سه‌ر پته‌وكردنى ریزبه‌ندییه‌كه‌یه‌تى له‌سه‌رووى كۆمه‌ڵه‌كه‌

  به‌غدا-اه‌ع

 
جارێکی دیکە هاندەرانی عێراق چاویان لەسەر یاریگەی عەممان دەبێت لە ئوردن، بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکەی هەڵبژاردەکەیان ببینن كاتێك ئه‌مڕۆ كاژێر پێنجى ئێواره‌ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى رووبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ى به‌حرێن ده‌بێته‌وه‌ بەئامانجی زیاتر نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە جامی ئاسیای 2023 و هاوێشتنی هەنگاوێکی دیکە بەرەو مۆندیالی 2022،
ره‌حیم حه‌مید یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌ "هه‌ڵبژارده‌ى شێره‌كان یارى به‌حرێن به‌پلانێكى جیاواز له‌یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئێران یارى ده‌كات وجه‌ختیشى له‌گرنگى دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ركابه‌ره‌كه‌ى كرد به‌جیاوازێكى زۆر بۆ ئه‌وه‌ى یارى داهاتوو له‌یاریگاى ئازادى یارییه‌كى ئاسایی بێت".
حه‌مید وتیشى "هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشى دایه‌ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى سوورى به‌حرێنى بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌ له‌دووه‌مى ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌مه‌یش جیاوازى نێوان ئێمه‌ وركابه‌ره‌كه‌مان زیاتر ده‌بێت به‌بێ گوێدان به‌رووبه‌رووبونه‌وه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه‌".