وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى 10هه‌زار كتێب ڕه‌وانه‌ى خۆپیشانده‌رانى زیقار ده‌كات

الجمعة 15 تشرين ثاني 2019 - 19:24

 وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى 10هه‌زار كتێب ڕه‌وانه‌ى خۆپیشانده‌رانى زیقار ده‌كات

  زیقار-اه‌ع

خانه‌ى كاروبارى رۆشنبیرى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ هه‌زار كتێبى ره‌وانه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گۆره‌پانى حه‌بوبى به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران دابه‌ش بكرێت.
خانه‌ى كاروباى رۆشنبیرى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ دواى راسپارده‌ى عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانى وه‌زیرى رۆشنبیرى هات ،وه‌ك به‌شداریكردنێك بۆ زیادكردنى زانیارى وهاندانى گه‌نجان بۆ خوێندنه‌وه‌".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"كتێبه‌كان راده‌ستى مۆزه‌خانه‌ى ناسڕیه‌ كراوه‌ وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ماڵى رۆشنبیرى ناسڕیه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.