ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

الأربعاء 13 تشرين ثاني 2019 - 20:14

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

 به‌غدا-اه‌ع

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، لە تەلاری ئەنجومەن پێشوازی كرد لە خاتوو جینین بلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان ئەوەش لە چوارچێوەی میواندارییەك كە جێگرانی و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئامادەیبوون.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "خاتوو بلاسخارت لەمیانی میواندارییەكەدا پێشنیاری نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ هاوكاری عێراق ( یونامی ) خستەڕوو كە رێوشوێنی بەپەلە و مەودا كورت و مەودا ناوەندی لەخۆگرتبوو چاكسازی لە بواری سیستمی هەڵبژاردن و كەرتی ئاسایش و دۆسیەی ریشەكێش كردنی گەندەڵی و هەمواری دەستور و دەركردنی چەند یاسایەك لە نێویاندا یاسای ئەمەت لەكوێ بوو و دادگای فیدڕاڵی و گرەنتی كۆمەڵایەتی و چارەسەری قەیرانی نیشتەجێبوون و نەوت و غاز و ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوە و هەمواری یاسای هاندانی وەبەرهێنان و هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت دەگرێتەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە لەسەر هەماهەنگی هێزە سیاسیەكان لە ئەنجومەن بۆ دەركردنی یاسا گرنگەكان بە تایبەت یاسای چاكسازی ئەوەی باس كراوە كە پەیوەندیدارە بە سیستمی هەڵبژاردن و ئەوەی پەیوەندیدارە بە جێبەجێ كردنی پێداویستی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان لە كەرتە جۆراوجۆرەكان داواشی لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن كرد بەپەلە ئەو یاسایانە رەوانە بكات بۆ پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تا لەئاستی بەرپرسیاریدابێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ساڵانی رابردوو.