عه‌بدولمه‌هدى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى ده‌كات به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى

الخميس 07 تشرين ثاني 2019 - 01:01

عه‌بدولمه‌هدى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى ده‌كات به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،رۆژى چوار شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى بۆ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان سازكرد به‌ئاماده‌بوونى هه‌ردوو وه‌زیرى به‌رگرى وناوخۆ.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌سه‌رۆك وئه‌ندامانى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده‌ بوون بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌دواپێشهاته‌كانى بارودۆخى ئه‌منى وبه‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وپاڵپشتى خۆیان بۆ ئه‌ركى حكومه‌ت دووپاتكرده‌وه‌ له‌پێناو جێ به‌جێ كردنى داوا ڕه‌واكان وپاڵپشتى كردنى ئه‌ركى سه‌پاندنى ئه‌من وسه‌قامگیرى بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان وپاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وكاره‌كان وده‌وامیان له‌وه‌زاره‌ته‌كان ودام وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وزانكۆ وقوتابخانه‌كان