اەع دەقی بەیانامەکەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەبارەی خۆپیشاندانەکان وداواکاری خۆپیشاندەرانەوە بڵاودەکاتەوە

  • 1-11-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع

     

    ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ،ئەمڕۆ ھەینی،بەیاننامەیەک لەبارەی قەیرانەکانی ئێستا بڵاوکردەوە،ئەمەیش دەقی بەیاننامەکەیە.

     

    بەناوی خوای بەخشندە ودلۆڤان

     

    لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزم بۆ سەرجەم دەستپێشخەرییە ڕاستگۆ ودڵسۆزەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ داواکارییەکانی گەلی عێراق کە ڕۆڵەکانمان لەخۆپیشاندەران گوزارشتیان لێکرد،ئێمە پێمان وایە چارەسەری ڕاستەقینە بەوەیە  پێویستی دووبارە لەسەرنوێ داڕشتنەوەی پرۆسەی سیاسی لەسایەی دەستوور ولەمیان ئەنجامدانی ھەموارکردنەوەی بنەڕەتی دەستوری ،چونکە سیستەمی پەرلەمانی شکستی ھێنا بۆیە پێویستە سیستەمێکی تر پەیڕەو بکرێت گونجاو بێت لەگەڵ ڕەوشی ئێستامان. لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتە خۆجێیەکانیش "ئەنجومەنی پارێزگاکان وپارێزگارەکانیش بەھەمان شێوە شکستیان ھێناوە بۆیە دەبێت ئەنجومەنی پارێزگاکان ھەڵبوەشێتەوە وپارێزگاریش ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوە ھەڵبژێردرێت.

     

    ھادی عامری

    سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح