وەزارەتی بەرگری:گەڕاندنەوەی 28596 لەوانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە تاوەکو ئەمڕۆی ھەینی

ناوخۆ
  • 25-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ھەینی، گەڕاندنەوەی 28596 لەوانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشێنراوەتەوە تاوەکو ئەمڕۆی ھەینی ڕاگەیاند‪.
    وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی"اەع"کەوتووە ڕایگەیاند کۆی گشتی ئەوانەی گەڕاونەتەوە خزمەت تاوەکو ئەمڕۆی ھەینی 2‪5تشرينى یەکەمی لەوانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە گەیشتۆتە ٢٨٥٩٦.
    وەزارەتەکە دووپاتیشیکردەوە "بەردەوامە لەدەرکردنی فەرمانی کارگێری تایبەت بەگەڕاندنەوەی ئەوانەی گرێبەستەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە بۆ خزمەت ".