شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی:دەستگیرکردنی تێکدەرێک لەشەقامی سەعدون کەچەکی پێبووە وتەقەی لەخۆپیشاندەران وھێزە ئەمنیەکان کردووە

ئەمنی
  • 25-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

     
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ھەینی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرێک لەشەقامی سەعدون ڕاگەیاند کەچەکی ھەڵگرتووە وتەقەی لەھێزە ئەمنییەکان وخۆپیشاندەران کردووە
     
    شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی "اەع".کەتووە ڕاگەیاند"مەفرەزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایش ھەواڵگیری توانیوتی کەسێک لەشەقامی سەعدون⁄گۆڕەپانی نەسر دەستگیر بکات  کەچەکی ھەڵگرتووە (دەمانچەی کڵۆک)و،تەقەی لەھێزە ئەمنییەکان وخۆپیشاندەران کردووە".
     
    ئاماژەیشی بەوەدا "دەستگیراوەکە ڕادەستی فەرماندەیی کردەوەکانی بەغدا کراوە بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنە یاساییەکان وڕەوانەکردنی بۆ دادگا".