سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوى خۆپیشاندانه‌كان رێنمایی ده‌دات به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌باره‌ى تۆمارێكى ده‌نگى دزه‌پێكراوى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى بابل كه‌باس له‌گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات

السبت 19 تشرين أول 2019 - 16:09

سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوى خۆپیشاندانه‌كان رێنمایی ده‌دات به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌باره‌ى تۆمارێكى ده‌نگى دزه‌پێكراوى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى بابل كه‌باس له‌گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر نورى سه‌باح دلێمى سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى وه‌زارى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌رووداوى خۆپیشاندانه‌كان ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێنمایی دا به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌ تۆمارێكى ده‌نگى دزه‌پێكراوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى بابل كه‌باس له‌ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران.
لیژنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ باسى له‌وه‌ كرد"سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان رێنمایی داوه‌ته‌ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى لاوه‌كى تایبه‌ت به‌بابل ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانى پارێزگاكه‌ بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌تۆمارى ده‌نگى دزه‌پێكراوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى بابل كه‌تیایدا باس له‌ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران"