ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ا ه ع..خاڵە دەستورییەکانی کۆنگرەی نیشتمانی خستەڕوو کەلەلایەن سەرۆک بەرھەم بانگھێشتی بۆ كرا ودەخرێتە بەر باسکردن له‌كۆنگره‌كە

الخميس 17 تشرين أول 2019 - 17:53

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ا ه ع..خاڵە دەستورییەکانی  کۆنگرەی نیشتمانی خستەڕوو کەلەلایەن  سەرۆک بەرھەم بانگھێشتی بۆ كرا ودەخرێتە بەر باسکردن له‌كۆنگره‌كە
 
به‌غدا - ا ه ع- محه‌مه‌د تالبى 
ئه‌میر كینانى ڕاوێژكارى یاسایى سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌و كۆنگره‌ نیشتمانیه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق بانگه‌شه‌ى بۆ كرد ئه‌و بڕگانه‌ى ده‌ستور وتوێژده‌كات كه‌ دیارى كراون وچه‌ندین حاڵه‌تى تێدایه‌ كه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌ ،كنانى به‌ "ا ه ع": ئه‌و خاڵانه‌ى ده‌ستور كه‌ هه‌موار ده‌كرێنه‌وه‌ ناتوانێت سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامى بدات ته‌نها له‌ ڕێگاى كۆنگره‌ى نیشتمانیه‌وه‌ نه‌بێت كینانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ دایه‌ ده‌رگاى گفتوگۆ بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ ئه‌كادمییه‌كان  له‌گه‌ڵ ڕا و بۆچوونه‌كانى مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕگانه‌ كه‌ ده‌بنه‌ ڕێگر له‌ بونیاتنانى ده‌وڵه‌ت .
كینانى باسی له‌وه‌ كرد كه‌ وتووێژ له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه‌ ده‌كرێت ئایا سیسته‌مه‌كه‌ په‌رله‌مانى بێت باشتره‌ یاخود سه‌رۆكایه‌تى ،هه‌روه‌ها باس كردن له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌روه‌ت و سامانه‌وه‌ و چۆنێتى دابه‌ش كردنى به‌تایبه‌ت نه‌وت له‌و كۆنگره‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانى پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات ، ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناوه‌ند چیه‌ له‌گه‌ڵ پرسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنى پارێزگار به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ده‌بێت یان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌وه‌ به‌پێی ئه‌م ئالیه‌ته‌ى ئێستا.
هه‌ر له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا كینانى باسى له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ پێویستى به‌كاته‌ له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ چه‌ند مانگێك هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مه‌ كاریكى ئاسان نیه‌ ،كینانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار سووره‌ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌بڕگه‌كانى ده‌ستور.