سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی لە عێراقدا

  • 10-07-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا لە گشت بوارەکان و ھەماھەنگی و بەردەوامی ڕاوێژ لە بارەی پرسە ھاوبەشەکاندا کردەوە، کە دەبێتە مایەی بەرجەستەکردنی ھاریکاری نێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا.

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/٧/٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕامون بیلکوا بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی.


    لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بە سیاسەتی ئاشکرای عێراق کرد لە بارەی پرسەکانی ناوچەکە و جیھان لە پێناوی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا، ھاوکات ھەوڵەکانی باڵیۆز بیلکوا-ی لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا-ی بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داھاتوویدا بۆ خواست.

    لەلای خۆیەوە ڕامۆن بیلکوا، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی ئەوروپا کارکردنی لەگەڵ عێراق بەدەسپێکی کارە سەرەکییەکانی دادەنێت بەھۆی پێگەی گرنگی عێراق لە ناوچەکە و جیھان و ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی کە ھەیەتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە.