دادگای فیدراڵی سكاڵای تانەی بەندەكانی یاسای كۆمپانیاینەوتی نیشتمانی عێراقی دواخست

ئەمنی
  • 18-11-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەكشەممە، سكاڵای تانەی بەندەكانی یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراقی ژمارە 4ی ساڵی 2018بۆ ڕۆژی 23مانگی داهاتوو دواخست.
    ئەیاس سامۆك وتەبێژی فەرمی دادگاكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: دادگای فیدڕاڵی بەسەرۆكایەتی دادوەر مدحەت مەحمود و ئەندامانی دادوەری دانشتنی خۆی سازكردوە و چاوی خشاندۆتەوە بە داوای تانەی هەندێك لە مادەكانی یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ژمارە 4بۆ ساڵا2018
    ساموك وتیشی: دادگا لەڕێی بریكارەكانی لە لایەنە سیاسیەكان پێی ڕاگەێنراوە كە پڕۆژە یاسایەكی نوێ هەیە بۆ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی و دادگا بەدواداچونی بۆ قۆناغەكانی كردوە.