جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وردەكاری دیداری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئاشكرا دەكات

  • 24-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە، وردەكاری ریداری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ موقتەدا سەدڕ ئاشكرا كرد.
    كەعبی لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ پارێزگاری نەجەف ڕایگەیاند: لێكچونێكی زۆر لەنێوان بیروبۆچونەكانی هەردوولا هەیە و ڕایگەیاند ئەو لێكچونە دەبێتە هیوایەك بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی چاكسازی لەسەر ئاستی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری.
    وتیشی ئەم بەیانیە چاومان كەوت بە موقتەدا سەدر و هەردوولامان باسی پڕۆسەی سیاسی وڵاتمان كرد و لەدیدارێكدا باسی گرنگی پەلەكردنمان كرد لە پێكهێنانی حكومەت بۆ ئەوەی ئەركی خۆی جێبەجێبكات.
    كەعبی ڕاشیگەیاند: موقتەدا سەدر باسی لەگرنگی كاراكردنی ڕۆڵی چاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە هەروەها داوای كردووە پەلە لەدانانی یاساكان بكرێت بۆ ئەوەی كۆتایی بەو دەردەسەریانە بێت كە هاوڵاتیانی بێزار و هەراسان كردووە.