كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان كۆبونەوەیەكی نائاسایی بۆ دەنگدان سەبارەت بە قودس ئەنجامدەدات

جیهانی
  • 21-12-2017, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع ئەمرۆ پێنج شەممە كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام دەدات بۆ ئیدانەكردنی ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل لەلایەن ئەمریكاوە. پێش دەنگدانیش لەسەر ئەو پرسە، سەرۆكی ئەمریكا هەرەشەی وەستاندنی هاوكاریەكانی بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان كرد ئەگەر دەنگ لەسەر ئیدانەكردنی ئەو پرسە بدرێت. لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ دەڵێت نەتەوەیەكگرتوەكان سەدان ملیۆن دۆلار یان ملیارەها دۆلار لە ئەمریكا وەردەگرێت و دواتر دەنگ لە دژمان دەدات، واشنتۆنیش چاودێری ئەو دەنگدانە دەكات. لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فەلەستین ئیدانەی هەرەشەكانی ئەمریكای كرد كە مەبەست لێی رێگرتنە لە ئەندامانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان تا ئیدانەی بریارەكەی ئەمریكا بكات.