لەروبەروبوونەوە هێزە ئەمنیەكان و تیرۆریستان لەعرێش كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

جیهانی
  • 20-12-2017, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنیەكانی میسر ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند لە پێكدادانی هێزە ئەمنیەكان و تیرۆریستان لە نزیك فرۆكەخانەی عرێش لە باكوری سینا 5 چەكدار كوژران. ئەو پێكدادانەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی سەربازیدا هات بۆ راوەدونانی ئەو چەكدارانەی دوێنێ پەلاماری فرۆكەخانەكەیان دابوو. ئەو سەرچاوەیە وتیشی لە میانی راوەدونانی تیرۆریستان بۆمبێك بە تانكێكی هێزەكانی میسردا تەقیەوە و لەئاكامدا ئەفسەرێك كوژراو و تا ئێستاش پێكدادان لەو ناوچەیە بەردەوامە.